نوچەنێت
پارتی دیموکراتی کوردستان گۆڕانکاری لەکاری ڕێکخراوەیی حزبەکەیدا دەکات و ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حزبە تایبەت بە نوچەنێت، ڕایگەیاند، ئهگهری كهمكردنهوهی ژمارهی لقهكان ههیه.
..
عەلی حوسێن ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان كهبەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانیشه، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت ڕایگەیاند”لە کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی پارتیدا، بۆچوون و ئەفکار هەیە،لە هەندێك ئەفکاردا داوا کراوە سەرکردایەتییەکانی پارێزگاکان زیاد بکرێت، هەندێك ئەفکاری تریش هەیە کە داوا دەکرێت لقەکان کەمتر بکرێتەوە.”
…
ئهو ئهندامهی سهركردایهتی پارتی ئهوهشی خستهڕوو كه”کاتی بهستنی کۆنگرەی پارتی هاتووە، مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەبوا کۆنگرە بکەین، بەپێی پەیڕەویش بۆمان هەیە تەنها یەك ساڵ زیاد بکەین، لە ئێستاشدا ئەو ساڵەش تەنها دوو مانگی ماوە، بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستان کۆنگرە و کۆنفرانسمان ئەنجام نەداوە”.
بۆیه”ئەگەر بار و دۆخ لەبار بێت ڕەنگە کۆنگرە ببهستین ئەگەر کۆنگرەش کرا بە تەئکید ئەو کات بڕیار دەدرێت سیستەمی حزب چۆن بێت بە پێی پەیڕەوی نێوخۆی حزب”.
..
عەلی حوسێن بۆ نوچهنێت ئهوهشی ئاشكرا كرد”لهئیستادا ئەگەری سازدانی کۆنفرانسێك هەیە، ئەو کۆنفرانسە بەگشتی دیراسەی وەزعی حزب دەکات،ئەوکات ئەگەر پێویست بوو لق زیاد بکەین،یان کەم بکەین ئەوکات لە کۆنفرانسدا بڕیاردەدرێت،بەڵام شتێكی تایبەت نییە بە نسبەت لقێک یان شوێنێکی دیاریکراو” هەروەها وتیشی”کۆمەڵێک ئەفکار هەیە عەلی حوسێن ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و لەهەمان کاتدا بەرپرسی لقی دووی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت ڕایگەیاند”لە کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی پارتیدا، بۆچوون و ئەفکار هەیە،لە هەندێك ئەفکاردا داوا کراوە سەرکردایەتییەکانی پارێزگاکان زیاد بکرێت، هەندێك ئەفکاری تریش هەیە کە داوا دەکرێت لقەکان کەمتر بکرێتەوە”.
..
بهڵام وهك عەلی حوسێن دهڵێت”ئەگەر هیچ لهوانه ئەنجام نەدرا ئەوکات ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حزب بڕیار دەدات دەسەڵات بدرێتە مەکتەبی سیاسی بۆ ئەنجامدانی هەر گۆڕانکارییەك،بەڵام بە تەئکید بە دیراسەکردن”.