نوچەنێت
لە میانەی وتاری خۆیدا لە پانزه‌هه‌مین کۆنگرەی نەتەوەیی کورددا،عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند”هیوادارم بەرپرسی یەکەمی حزبەکان بەشدار بن لە کۆنگرەکەدا”.
هەر لەو وتارەدا ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند”نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی عه‌ره‌ب وفارس و توركی مافی هه‌یه، دراوسێكانی كوردستان ئێمه به بنبه‌ست و خۆیان به‌سه‌ربه‌ست ده‌ده‌ن له قه‌ڵه‌م”.
زانیارییەکان لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردەوە لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلژیکاوە ئەوە دەخەنە ڕوو کە تا ئێستا هیچ ئەندامێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بەشداری له پانزه‌هه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد نه‌كردوه كه وابڕیاره دانیشتنه‌كانی ئەو کۆنگرەیە ماوه‌ی سێ رۆژ بخایه‌نێت.
ئهلە میانەی وتارەکەیدا ئەمیری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند،به‌هۆی گیانی پاوانخوازیه‌وه، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌هه‌ولێر نه‌به‌سترا.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 25ی ئه‌یلولی 2015، دانیشتنه‌كانی پانزه‌هه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد (كه‌نه‌كه) له‌برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكا ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا لە باشووری کوردستانەوە،جگە لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان ، هەر یەکە لە حزبه‌كانی ( یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان، زه‌حمه‌تكێشان، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان و ڕزگاری كوردستان) به‌شداریان كردوه.