نوچەنێت
لە ڕووداوەکەی دوێنێی مەککەدا، سێ حاجی کورد گیانیان لەدەستداوە و هەر سێکیان خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
خالید یۆسفی بەرپرسی کاروانی حاجیانی خانێ و سەردەشاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ لە شاری مەککەوە ڕایگەیاند سێ حاجی شاری مەهابد گیانیان لەدەستداوە و چارەنووسی چەند حاڤییەکی تر دیار نییە.
ڕاگەیاندنەکان ئەوەیان ڕاگەیاند کە لە ڕووداوەکانی دوێنێدا شەش حاجی مەهاباد و شنۆ گیانیان لەدەست داوە،بەڵام ئەمڕۆ بەرپرسی کاروانی حاجییانی سەردەشت و شنۆ رایگەیاند کە تا ئێستا سێ حاجی گیانیان لەدەست داوە و چارەنووسی چەند حاجییەکی تر دیار نییە.
ئەمڕۆ بەیانی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران، ڕایگەیاند کە ١٣١ ئێرانی لە رووداوی مینا گیانیان لەدەست داوە.