لەسەر کێوی عەرەفە، داعش ئاڵا ڕەشەکەی خۆی هەڵدەدات

0

نوچەنێت

داعش ئاڵای خۆی لە مەراسیمی جێبەجێ کردنی فەریزەی حاجدا بەرز دەکاتەوە و لاپەڕەکانی نزیك لە داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیس بووك و تویتەر هەواڵی گەشتنی ئاڵای دەوڵەتەکەیان لە خاکی سعودیە راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی ڕێکخراوی داعش وێنەیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا لەکاتی جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی فەریزەی حاجییاندا، لەسەر کێوی عەرەفە،کەسێك دیارە کە ئاڵایەکی ڕەشی بەرز کرەدووەتەوە و تێیدا داعش بە لایەنگر و موجاهیدی خۆی وەسفی کردووە.

ئەو وێنەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیس بووك و تویتەر و یۆتیوب بڵاو کراوەتەوە و داعش بە لایەنگر و موجاهیدی خۆی وەسفی کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com