لە ڕیزەکانی داعشدا دەیان کوژراو و بریندار هەیە

0

نوچەنێت

لە شارەدێی ڕەشاد و شارۆچکەی حەیجە بە سەختی چەکدارانی داعش لە لایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە بۆردوومانکران و بەوهۆیەوە ٢٠ چەکداری داعش کوژراوە و نزیکەی ٣٠ چەکداریش بریندارە.

سەرچاوەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایدەگەیەنن، لە دوێنێ و بەرەبەیانی ئەمڕۆدا لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووك لە چەند کاتێكی جیاوازدا چەکدارانی داعش لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە،بەچری بۆردومانکران و لەو بۆردوومانانەدا دەیان کوژراوو بریندار لە ڕیزەکانی داعشدا هەیە هەیە.

بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ،هەر لەو بۆردوومانانەدا چەند بنکەیەك و چەندان کۆگای پڕ چەك و تەقەمەنی داعش تەقێنراونەتەوە و ژمارەیەکی زۆریش ئۆتۆمبێڵ سوتێنراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com