نوچە-بی بی سی
بەرپرسانی ئەمریکا وروسیە دەڵێن باراک ئۆباما ،سەرۆکۆماری ئەمریکا و ویلادیمیر پۆتین،سەرۆکۆماری روسیە،دوای تێپەرینی یەک ساڵ ،رۆژی دوشەممە لە نیۆیۆرک کۆدەبنەوە.
ئەم دیدارەی ئۆباما و پۆتین لە کاتێکدایە کە پەیوەندی نێوان دوو وڵات لەدوای حزوری سەربازی روسیە لە سوریە گرژی بە خۆوە بینیوە.
بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئۆباما بە بی بی سی راگەیاندووە کە سەرباری جیاوازی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن،ئۆباما پێی وایە کە بە سەرنجدان بە هەل و مەرجی سوریە و ئۆکراین و سەرباری ناکۆکیەکانی دوو وڵاتە،ئەگەر نەتوانین لە رێگەی پەیوەندی دوو لایەنەوە یارمەتی بە باشتر بوونی دۆخەکە بکەین،بەرپرسانە نەجووڵاینەتەوە.
ئۆباما وپۆتین،ساڵێک لەمەوبەر سەبارەت بە رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی گرووپی1+5 لە رێگای تەلەفوونەوە پێکەوە گفتوگۆیان کردبوو.