كێشه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌مپه‌ری به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنیانه له پارێزگای هه‌ولێر
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه هێزێكی كاریگه‌ری به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، پێده‌نێته ساڵی سێهه‌می ته‌مه‌نییه‌وه، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئه‌گه‌رچی توانی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له دوری خۆی كۆ بكاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا له ناوچه‌ی زه‌رد نه‌یتوانیووه كاریگه‌ری هه‌بێت.
له ساڵی سێهه‌می ته‌مه‌نی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ست پاسیڤ بوونی بزووتنه‌وه‌كه ده‌كرێت، له رووبه‌رێكی گه‌روه‌ی جوگرافیای هه‌رێمی كوردستاندا، كه ئه‌ویش ناوچه‌ی زه‌رده، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان حوكمڕانی ده‌كات، ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی پارتی ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان هیچ ته‌حه‌فوزێكییان له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه مۆڵه‌ت پێدراوه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه ده‌سه‌ڵاتی پارتی وه‌ك هاوشێوه‌ی ده‌سه‌لاتی به‌عسی جاران ده‌شوبهێنێت، هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕانیش كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، پێیوایه گۆڕان بۆ خۆی كێشه و كێشه‌كانی پارێزگای هه‌ولێریش ده‌گێڕێته‌وه بۆ بوونی رای جیاواز له‌سه‌ر كۆسره‌ت ره‌سوڵ له نێوان عوسمان بانیمارانی و سه‌فین مه‌لا قه‌ره، هه‌ر به هۆی ململامێناكانی نێوان به‌رپرسانی گۆڕانه‌وه له هه‌ولێر، نه‌توانراوه رێكخستنه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه رێكبخرێته‌وه.
هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پارێزگای هه‌ولێر، كه پێیباش نه‌بوو ناوی بهێنرێت، باسی له هه‌ندێك زانیاری كرد، كه ده‌ری ده‌خه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری هه‌ولێر له ناوخۆیاندا كێشه‌ی ناوخۆییان هه‌یه، چونكه به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه، ململانێكانی ناو گۆڕان، گه‌شتۆته ئاستی شه‌خسی له نێوان عوسمان بانیمارانی و سه‌فینی مه‌لا قه‌ره، كه هه‌درووكیان دوو هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی “تا ئێستا بازنه‌كان له سنووری شاری هه‌ولێر رێكنه‌خراون، باژێڕوان دانه‌نراوه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه تا ئێستا ناتوانێت كۆنگره ببه‌ستێت”، رێكنه‌خستنه‌وه‌ی بازنه‌كان له شاری هه‌ولێر، له كاتێ:دایه كه له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌و كاره هه‌ستاوه و رێكخستنه‌كان رێكخستۆته‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ململانێكانی به‌رپرسانی گۆڕان له شاری هه‌ولێر، گه‌شتۆته ئاستێك، كه ئه‌گه‌ری قوڵ بوونه‌وه‌ی زیاتری هه‌یه، چونكه ئێستا كێشه‌كه له نێوان سه‌فینی مه‌لا قه‌ره و عوسمان بانیمارانییدایه، چونكه وه‌ك ئه‌و باسی كرد، عوسمان بانیمارانی دژی كۆسره‌ت ره‌سوڵ نیه و سه‌فینیش دژییه‌تی، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی گواستنه‌وه‌ی ململانێكان بۆ ئاسته‌كانی خوارووتر، عوسمان بانیمارانی ده‌ڵێت “ئه‌وه‌نده‌ی كاك سه‌فین له كاك كۆسره‌ت سودمه‌ند بووه، ئه‌وه‌نده من سودمه‌ند نه‌بووم، كاك كۆسره‌ت سه‌یاره‌ی بۆ كاك سه‌فین كڕیووه، خۆ سه‌یاره‌شی بۆ من نه‌كڕیووه”.
به گوێره‌ی زانیاریییه‌كان، به‌هۆی ململانێكانی نێوان عوسمان باینمارانی و سه‌فینی مه‌لا قه‌ره، نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌یئه‌تێكی دامه‌زراندووه بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و به‌تایبه‌ت شاری هه‌ولێر، چونكه پێیوایه تا ئێستا به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی نه‌یانتوانیووه وه‌ك پێویست كاری رێكخراوه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كان راپه‌ڕێنن، بۆیه هه‌ر یه‌كه له جه‌لال جه‌وهه‌ر، مسته‌فای سه‌ید قادر، عوسمان حاجی مه‌حمود، وه‌ك هه‌یئه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و ناوچانه دابمه‌زرێنێت، كه هه‌ر یه‌كه له سه‌فین مه‌لا قه‌ره و عوسمان بانیمارنیشیان له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، چونكه به بڕوای نه‌وشیروان مسته‌فا، ناوچه‌ی زه‌رد به نیسبه‌ت گۆڕانه‌وه ناوچه‌یه‌كی حه‌ساسه و به‌و دوو هه‌ڵسوڕاوه ناچێت به‌ڕێوه، چونكه له‌دوای رووداوه‌كانی شوباتی رابردوو، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری هه‌ولێر و ناوچه‌ی زه‌رد، به‌هۆی فشاره‌كانی پارتییه‌وه توشی شكستی گه‌وره هاتووه، چاودێرێكی سیاسی ده‌ڵێت “گۆڕان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌یتوانیوه فه‌تحی ناوچه‌كانی جێ نفوزی پارتی بكات، چونكه گۆڕان له هه‌ناوی یه‌كێتییه‌وه هاتۆته ده‌ر و یه‌كێتی و گۆڕان ته‌واوكاری یه‌ك فۆرمی سیاسین، له نهێنی كاری رێكخستنی یه‌كتر شاره‌زان، به‌ڵام ره‌نگه شاره‌زای تاكتیكی پارتی نه‌بن و ئه‌مه‌ش توشی ئیشكالی گه‌وره‌ی كردوون”.
نه‌وشیروان مسته‌فا له دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن، ده‌سه‌ڵاتی پارتی به رێگر زانی له‌به‌رده‌م به‌ستنی كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌ی، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی “ناكرێت وه‌ك سه‌رده‌مانی پێشوو كه له شاخ دوو كۆنفرانسی كۆمه‌ڵه‌مه‌نان به‌ست، به‌ڵام خه‌ڵكمان له شاره‌كانه‌وه ئه‌هاتن و به ماسكه‌وه به‌شدارییان ده‌كرد و له ریزی پێشه‌وه داده‌نیشتن، ئێستاش ناكرێت به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وكات هه‌ڵسوڕاوه‌كانمان له هه‌ولێر و دهۆكه‌وه بێن به‌شداری كۆنگره بكه‌ن و به ماسكه‌وه دابنیشن”.
كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، ره‌تی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان رێگری له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌ن، وتی “نه‌مبیستووه هیچ حیزبێك به ماسكه‌وه كۆنگره ببه‌ستێت و ئێمه هیچ رێگرییه‌ك له كه‌س ناكه‌ین، ئیپَمه وا ده‌مانه‌وێت بیانهێنین و به‌شداری حكومه‌تییان پێ بكه‌ین، ئیتر چۆن رێگرییان لێده‌كه‌ین، بۆیه ئه‌گه‌ر كۆنگره‌ش ببه‌ستن، پاسه‌وانییان ده‌كه‌ین”.
به‌ڵام به‌وته‌ی عوسمان بانیمارانی، نه‌مانی چالاكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه رێگری و فشارییان له‌سه‌ره، ده‌ڵێت “باره‌گاكانمان سوتێنران و تاڵان كران، هه‌ڵسوڕاوه‌كانمان ده‌ترسن، چه‌ندین كه‌سیان لێ ده‌ستگیر كردین، په‌لاماری ئه‌ندامی په‌رله‌مانییان داین، بۆیه ناچار بووین شێوه‌ی خه‌باتی خۆمان بگۆڕین بۆ خه‌باتی نهێنی و رێكخستنی نهێنی، چونكه فشارمان له‌سه‌ر بووه”.
له‌دوای خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی 17ی شوباتی 2011 كه تێیدا په‌لاماری باره‌گای لقی چواری پارتی درا و كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه، باره‌گاكانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له ناوچه‌ی زه‌رد كرایه ئامانج و و رێكه‌وته‌وه تا ئێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باره‌گای ه شاری هه‌ولێر و ناوچه‌ی زه‌رد نه‌ماوه، بۆیه بڕوای عوسمان بانیمارانی، ئه‌و رووداوانه كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه له شاری هه‌ولێر، ده‌ڵێت “ویستمان له شاری هه‌ولێر باژێڕوان دیاری بكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵپه‌ساردنی دانیشتنه پێنج قۆڵییه‌كه‌وه دوامان خست، ئه‌گینا باژێڕوانیشمان دیاری كردووه، كه یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه”.
له سڤیله‌وه