نوچەنێت
ئەمڕۆ هاوپەیمانان بێ گوێدانە جەژن، کۆمەڵێك هێرشی یەك لە دوای یەکی ئاسمانییان بۆ سەر داعش ئەنجامدا و لەو هێرشانەدا کوژراو بریندار لە ڕیزەکانی داعشدا بوونی هەیە.
سەرچاوەییەك لە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بەنوچەنێتی ڕاگەیاند،کە ئەمڕۆ لە مێحوەرە جیاوازەکانی شەڕی داعش، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەندان جار هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر موڵگەکانی چەکدارانی داعش ئەنجامداوە و لە ئەنجامی سەرجەم هێرشەکاندا ١٦ چەکداری داعش کوژراون.
ئەو سەرچاوەیەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان،ئاماژەش بەوە دەدات کە زانراوە چەندان چەکداری داعش بریندارن و تا ئێستا بە وردی ژمارەی بریندارانی چەکدارانی ئەو ڕێكخراوە نەزانراوە،بەڵام بە پێی زانیارییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان چەندان بریندار لە ڕیزی چەکدارانی داعش بوونی هەیە.