نوچەنێت
ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەندێك شوێنی کوردستان و بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا،فەیس بووك بۆ ماوەیەکی کورت داخرا ،داخستنەکەش پێ دەچێت بەهۆی هێرشی گرووپە هاککەرە جیهانییەکانەوە بێت.
داخستنی فەیس بووك بەهۆی هێرشی گرووپە هاککەرە جیهانییەکانەوە،چەندان جار ڕوویداوە و داخستنی ئەم ئێوارەیەش پێ دەچێت هەر بەهۆی هێرشی گرووپە هاککەرەکانەوە بووبێت.
ئەحمەد کاروانی شارەزای بواری کۆمپیوتەر و ئای تی تایبەت بە “نوچەنێت”ـی ڕاگەیاند ئەو داخستنەی فەیس بووك لە ئێوارەی ئەمڕۆدا،جگە لە هەوڵێکی گەورەی هاك کردن هیچی تر نەبوو.