نوچه‌نێت- فارس نیوز
سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ، دووپاتیكرده‌وه كه كورد بڕوای به سیستمی فیدرالی هه‌یه له وڵات‌دا ئه‌ویش له رێگه‌ی به‌شداری كردنیان له په‌رله‌مان و حكومه‌تدا، حكومه‌تی عێراقیش كار له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته فه‌رمیه‌كانی لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كات له وڵات‌دا و گوێ به هه‌ڵوێستی تاكه‌كه‌سی نادات.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس له‌سه‌ر زاری حه‌دیسیه‌وه گواستویه‌تیه‌وه و ده‌ڵێت ” حكومه‌تی عێراق كار له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته فه‌رمیه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی وڵات ده‌كات و گوێ به هه‌ڵوێستی تاكه كه‌سی نادات” وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ قسه‌كانی كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی ، كه وتبووی سیستمی فیدرالی له عێراقدا شكستی هێناوه.
حه‌دیسی رایگه‌یاند كه” حكومه‌تی به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی كرداری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ، به‌بێ گرنگی دان به لێدوانی ئه‌م به‌رپرس و ئه‌و به‌رپرس له كۆبوونه‌وه و كۆنفرانسه ده‌ره‌كیه‌كان” ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه ” ئه‌و ده‌ستوره‌ی كه عێراقیه‌كان ده‌نگیان پێداوه بنه‌مای ده‌وڵه‌ته و هه‌موو كاروباره‌كان هه‌ڵده‌سوڕێنێت”.
حه‌دیسی ئه‌وه‌شی وت كه :” له یه‌كێك له بڕگه‌كان ده‌ستوردا هاتوه كه سیستمی حوكمڕانی وڵات فیدرالیه و ئه‌م جۆره لێدوانانه لادانه له ده‌ستور”
جێگه‌ی باسه كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌ی په‌یه‌ده كه له‌شاری رمێلانی كوردستانی رۆژئاوا به‌سترا ، رایگه‌یاند سه‌ربه‌خۆ بوون و مافی چاره‌ی خۆنوسین مافی گه‌لی كوردستانه و سیستمی فیدرالی له عێراق شكستی هێناوه.