نوچه‌نێت- ئه‌لئان
تا ئێستاش نه‌خۆشخانه‌ی ” مینا ئه‌لجسر” ی مه‌شعه‌ری مینا پێشوازی له برینداره جۆراوجۆره‌كان ده‌كات له نه‌مانی هه‌ناسه و لێدانی تیشكی خۆر و برینداری سوك به‌هۆی ئه‌و پاڵپاڵینه به‌هێزه‌ی له شه‌قامی ” عه‌ره‌ب” روویدا له كاتی چونیان به‌ره‌و شوێنی ره‌جم كردن ، كه زۆربه‌یان ژن و به‌ساڵاچوو بوون.
وه‌زیری ته‌ندروستی سعودیه رایگه‌یاند ئه‌و روودای پاڵپاڵێنه‌ی كه بوه هۆی مردنی زیاتر له 700 كه‌س له مینا ، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی هه‌ندێك له حاجیانه‌وه بوه به رێنماییه‌كان و به یه‌كێك له خراپترین رووداوه‌كانی وه‌رزی حه‌ج داده‌نرێت له ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوودا.
رۆژنامه‌ی سه‌به‌قی سعودی بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌و پاڵپاڵێنه به‌هێزه‌ی له شه‌قامی ” عه‌ره‌ب” نزیك شوێنی ره‌جم كردن روویدا حاجی محمد به‌م شێوه‌یه وه‌سفی ده‌كات :” له‌كاتی رۆیشتن به‌ره‌و شوێنی ره‌جم كردن سه‌رم سوڕما به وه‌ستانی له‌ناكاوی حاجیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نامۆ و نه‌زانراو، ته‌نها دوای چه‌ند خوله‌كێك پاڵنانی حاجیان له دواوه ده‌ستی پێكرد و ئه‌و رووداوه گه‌وره‌یه‌ی دروست كرد، پاشان هاوار و قیژه‌قیژی ژنان به‌رز بوه‌وه و به‌ساڵاچوه‌كان كه‌وتنه سه‌ر زه‌وی ، ئه‌م رووداوه به‌رده‌وامبوو هه‌تا لایه‌نه ئه‌منی و ته‌ندروستیه‌كان هاتن بۆ رزگار كردنمان”.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌ركه‌وتوه كه حاجی محمد چه‌ند توشی چه‌ند برینێك بوه له جه‌سته‌یدا له برینی سوك و مامناوه‌ند ، به‌هۆی به پێ شێلانی حاجیه‌كان ، تا ئێستاش له‌ژێر چاره‌سه‌ردایه.
ژنه حاجیه‌كی میسریش ده‌ڵێت :” له كاتێكدا له ته‌نیشت شه‌قامه‌كه دانیشتبووم بۆ ئه‌وه‌ی پشویه‌ك بده‌م چونكه به‌هۆی رۆیشتنی زۆره‌وه ماندوو ببوم ، بینیم ژماره‌یه‌كی زۆری حاجیان به‌ره‌و شوێنی ره‌جم كردن دێن ، كاتێك حاجیه‌كان گه‌یشتنه نزیك من له پڕ وه‌ستان به‌هۆی زۆری ژماره‌یان، ته‌نها دوای چه‌ند خوله‌كێك پاڵپاڵێنه‌كه ده‌ستی پێكرد و حاجیه‌كان به‌سه‌ر یه‌كدا كه‌وتن ، ئه‌وش توشی پێكانی ببو له پشت و كه‌له‌كه‌ی”.