ئەمڕۆ لە لە مەشعەری مەنا لە شاری مەککە، بەهۆی ڕووداوێکەوە نزیکەی هەزارو پێنج سەد حاجی ماڵی خودا بوونە قوربانی.
لە دوای ڕووداوەکە بەرگری شارستانی سعودیە ڕایگەیاند کە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە وێستگەیەکی قیتاردا و دروست بوونی قەرەباڵغی لە نێو حاجییاندا ڕووداوەکە دروست بووە و سەدان قوربانی لێکەوتووەتەوە.
دواتریش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەزارەتی ناوخۆی سعودیە بەرزی پلەکانی گەرمای بە یەکێکی تر لە هۆکارە سەرەکییەکانی دوای ئەو ڕووداوە دەزانێت.
مەنسوور سوڵتان، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “بەرزی پلەكانی گەرما هۆكاری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان بووە و دەشبێت چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بكەین”.
لە ڕووداوەکەی ئەمڕۆدا زیاتر لە 700 حاجی ماڵی خودا گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 800 حاجیش بریندار بوون.