نوچە.نێت
جو يوان يان – پەرستار، لە رۆژی بووکێنیدا لەگەڵ دەستگیرانەکەی لەسەر یەکێک لە کەناراوەکانیی ووڵاتی چین، لە شاری دالیان خەریکی وێنە گرتن بوو ، لەناکاو گوێی لە دەنگی خەڵک کە دەیانوت کەسێک خنکاوە.
رۆژنامەی رۆژانەی خەڵکی چینی رایگەیاند ” بووکەکە بە جلوبەرگی بووکێنییەوە رایکردووە بۆ ئەوەی یارمەتی ئەو کەسە بدات، بەڵام سەرەڕای هەوڵەکانی بۆماوەی ٢٠ خوولەک بە دەم CPR ی بۆ پیاوەکە کردووە، کەسەکە لە ئاودا نوقوم بوە خنکاوە”.
بە پێی رۆژنامەکە دەڵێت: شیاو لیۆن هاوژینی جو يوان يان، بە شانازییەوە باسی ئەو رووداوەی کردو بە رۆژنامەکەی ووتوە : جو يوان يان حەزدەکات یارمەتی خەڵکی بدات ،کاتێک دەنگی هاواری خەڵکیمان گوێ لێبوو کە کەسێک خنکاوە ئەو لەمن خێراتر رایدەکرد بۆ لای شوێنی رووداوەکە .
شایەنی باسە هەر بەخێرایی وێنەی روداوەکە لە تۆری کۆمەلایەتی بڵاو دەبێتەوە خەڵکی چین بەهۆی هەڵویستی بوکەکەوە کە وێرای جلوبەرگ و ماکیاژەکانی بوکێنی تێکچووە، ناویان لێنا جوانترین بوک.
