نوچەنێت
بە فڕۆکەی جەنگی و جەیشێكی پڕ چەکەوە ئەحمەد داودئۆغلۆ سەردانی شاری ئامەد دەکات و نوێژی بەیانی جەژن لەو شارەی باکورری کوردستان ئەنجام دەدات
دوای ئەوەی شەوی رابردوو سەرۆك وەزیرانی حکومەتی هەڵبژاردنی تورکیا بەسەردانێك گەشتە ئامەد، بەر لەگەشتنی داود ئۆغلۆ سوپایەکی پڕ لە چەك و بە هاوکاری فڕۆکەی سەربازی کەتا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەسەر ئاسامنی شارەکەدا دەسوڕانەوە، بەمەبەستی پاراستتنی ئەمنی شارەکە و پاراستنی سەرۆك وەزیران لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو،ئەو شارەیان لە شارێكی مەدەنییەو ە گۆڕی بۆ شارێکی تەواو ئەمنی.
بەهۆی ئەو سەردانەی سەرۆك وەزیرانی حکومەتی هەڵبژاردنی تورکیاوە،شاری ئامهد لهژێر گهمارۆی سهربازان و پۆلیسی تورکدا بووه و بهتایبهت ناوچهی سور که ئۆغڵۆ له نزیک ئهو شوێنه نوێژی کردووه به توندی گهمارۆ دراوه و هێزێکی زۆری لێکۆکراوهتهوه