نوچەنێت
دوای ئەوەی سعودییە بڵاوی کردەوە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە یەکێك لەوێستگەکانی شەمەندەفەرەکانی گواستنەوەی حاجیاندا قەرەباڵغییەکی زۆر دروست بووە،دواجار ئەو قەرەباڵغییە کارێکی کرد لە مەشعەری مەنا سەدان حاجی گیانیان لەدەستدا و سەدانی تریش بریندار بوون.
بە پێی دوا ئاماری ڕاگەیەندراوی دەستگا فەرمی و نافەرمییەکانی سعوودیەیە بێت خولەك دوای خوولەك ئاماری گیانلەدەستدان و بریندار بوونی حاجیان لەبەرزبوونەوەدایە و بە پێی دوا ئاماریش، لە شاری مەککەدا 717 حاجی گیانیان لەدەستداوە و 805 حاجی دیکەش برینداربوونە و ژمارەکەش بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
بەپێی زانیاری سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان لە سعوودییەوە ئەوە ئاشکرا بووە لەنێو حاجییانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ٤٤ حاجی کورد بێ سەرو شوێنن.