ئەنجوومەنی وەزیران پەیامێك بڵاو دەکاتەوە

0

نوچەنێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە”گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری سەربەزی شەهیدە نەمرەكانمان دەكەین”.

لە بەشێكی تری پەیامەکەدا هاتووە”هیوادارین هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، كردنەوەی دەروازەی خێر و خۆشی بێت بۆ گەل و خاكەكەمان و دەرگا بە ڕووی برایی و تەبایی و یەكڕیزیی لایەنەكانە سیاسییەكان و سەرجەم پێكهاتەكانمان واڵا بكات.”.

 

دەقی پەیامەکە:

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە سەرەتا گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری سەربەزی شەهیدە نەمرەكانمان دەكەین و هەرگیز گیانفیداكاری و قوربانیی ئەو ڕۆڵە قارەمانانەمان لەیادناچێ كە لە سایەی خوێنی گەشی ئەواندا گەلەكەمان بە سەربڵندی و شكۆوە بەرەو ئاییندەیەكی گەش هەنگاو دەنێت.

پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی پێشمەرگە قارەمانەكانمان دەكەین كە لە سەنگەری شەرەف و سەربەرزیدا بەریان بە شاڵاوی دڕندانەی بەرەی تاریكی و تیرۆر گرتووە.

ئەم بۆنەیە پیرۆز دەكەین لەسەرجەم موسوڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان. هیوادارین هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، كردنەوەی دەروازەی خێر و خۆشی بێت بۆ گەل و خاكەكەمان و دەرگا بە ڕووی برایی و تەبایی و یەكڕیزیی لایەنەكانە سیاسییەكان و سەرجەم پێكهاتەكانمان واڵا بكات.

هەموو ڕۆژێكتان هەر جەژن و شادی بێت و كوردستانیشمان ئازاد و ئاوەدان و پێشكەوتوو.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
23 ئەیلوول/2015

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com