نوچەنێت
ناوەندەکانی هەواڵ لە سعودییەوە گیان لەدەستدانی ٤٥٣ حاجی ماڵی خودایان ڕاگەیاند و لە هەمانکاتدا بەرگری شارستانی سعودیە ڕایدەگەیەنێت کە ٧١٩ حاجی تریش بریندار بوون.
لەو بارەیەوە ناوەندە فەرمییەکانی سعودیە ڕوونکردنەوە دەدەن و دەڵێن ڕووداوەکان بەهۆ پاڵەپەستۆی زۆرەوە بووە،گیان لەدەستدان و بریندار بوونی حاجییان بەهۆی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆوە بووە،پاڵەپەستۆەکەش بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بووە لە وێستگەیەکی شەنەبدەفەردا.
وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە ڕوونکردنەوەیەکی بەپەلەدا سەلامەتی حاجییانی کورد ڕادەگەیەنێت و دەڵێت ڕێگەی حاجییانی کورد لەو ڕێگەیەوە نەبووە کە ئەو حاجییانە تێیدا گیانیان لەدەستداوە سەرجەم حاجییانی کورد سەلامەتن