نوچەنێت
چوارەم حاجی کورد کۆچی دوایی کردووە، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کارو باری ئاینی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕوونکردنەوەی زیاتر دەخاتە ڕوو.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بە مردنی ئەم حاجییە،تەنها لەمساڵدا چوار حاجی کورد لە کاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەجدا گیانیان لەدەستداوە.
سەردار قوربانی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ناسنامەوی ئەوحاجییە کوردە رادەگەیەنێت ئەو حاجییە ناوی حاجی نەشئەت غەفورە کە ناسراوە بە ماموستا نەشئەت غەفور.
ئەو حاجییە کەسایەتییەکی دیاری پاریزگای سلیمانییە و خاوەن ئەزموون لە بواری پروگرامی پەروەردەی ئیسلامی، دوێنێ لە روژی عەرەفە و لە كیوی عەرەفە كوچی دوایی كرد.