نوچەنێت
دوێنێ چوار شەممە 23ى ئەیلول، کۆبونەوەى لایەنە سیاسییەکان لە پارێزگاى هەڵەبجە بۆ دابەشکردنى پۆستەکان،کوتایی هات و کورسی و پۆستەکانیان دابەشکردوو و لە سەرى رێککەوتن.
بە پێی سەرچاوەکان یەکێتى 6 کورسی، گۆڕان 5 کورسی، لیستى خزمەت (یەکگرتوو و کۆمەڵ) 7 کورسی، پارتی 3 کورسی، بزووتنەوە 2 کورسی، شیوعی 1 کورسی و کاکەیەکانیش 1 کورسیان بەردەکەوێت.
نازم کبیر ئەندام پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى پارتی دیموکراتى کوردستان، بە نوچە نێتى راگەیاند: ئێمە داواى مافی خۆمان کردووە بە پێی هەڵبژاردنەکان 4 کورسی لە گەڵ قائیمقامى هەڵەبجە، بەڵام ئەگەر لایەنە سیاسییەکان ئەو پۆستانەمان پێنەدەن و نەگەینە رێککەوتن کاریگەرى دەبێت لە سەر رێکەوتنى پاریزگاى هەولێر و دهۆک کە لایەنەکان پۆستیان وەرگرتووە.
هەروەها ناوبراو گوتى: ئەوان لە پارێزگاى هەولێر بە پێی هەڵبژاردنەکان پۆستى خۆیان وەرگرتووە و دەوامى ئاسایی دەکەن.