به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان به‌گشتی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیده نه‌مره‌كان به تایبه‌تی ده‌كه‌م و ئاواته‌خوازم ئه‌م جه‌ژنه مایه‌ی خێر و خۆشی بێ بۆ هه‌موو لایه‌ك.
جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵمان هاوكاتی قاره‌مانێتی و گیانفیدایی برا پێشمه‌رگه‌كانمانه، كه به‌وپه‌ڕی قاره‌مانێتییه‌وه به‌رگری له خاك و نیشتمان ده‌كه‌ن و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موومان جه‌ژنه‌پیرۆزه‌ی تایبه‌ت به كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌وان بكه‌ین.
جارێكی تر جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له‌ته‌واوی موسڵمانانی جیهان پیرۆز ده‌كه‌م و ئاواته‌خوازم جه‌ژنی به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی بێ له كوردستان و ناوچه‌كه.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان