نوچەنێت
دوای ئەوەی لە قەزای مەخموورەوە دەنگۆی چۆڵکردنی قەزاکە بڵاو کرایەوە ،بەپێی ئەو دەنگۆیانەش هۆکاری چۆڵکردنی قەزاکە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر شاری موسڵ دەبێت، و ئەندامێکی پاڕلەمانی کوردستان ئەو دەنگۆیانەی بەتاڵ کردەوە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە لەنێو قەزای مەخمور دەنگۆی چۆڵکردنی ئەو قەزایە بڵاو بووەتەوە بەهۆی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر شاری موسڵ،بەڵام دلێر موستەفا جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پاڕلەمانی کوردستان سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەدد دەکاتەوە.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دلێر موستەفا دەڵێت”بههیچ جۆرێك مهخمور چۆڵ ناكرێت و پێوهندی به كۆنترۆڵكردنهوهی موسڵ نیه،و بههیچ جۆرێك پلانی چۆڵكردنی قهزای مهخمور لهئارادانیه”.
دلێرمستهفا ئەوەشی ڕاگەیاندوو کە پێش چەند ڕۆژێك لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە کۆبوونەتەوە و هیچ پرسێکی لەوجۆرەی باس نەکردووە، چونکە ئەگەر شتێکی واهەبێت ئەوا وەزیری پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڕلەمان ئاگادار دەکەنەوە.