هەوڵى تیرۆرکردنى حسەین یەزدانپەنا درا

0

نوچەنێت

لە سەنگەرەکانى پێشەوەى شەڕی دژى داعش، لە سنوورى کەرکوک هەوڵى تیرۆر کردنى حسەین یەزدانپەنا دراوە کە فەرماندەى هێزە و جێگری سەرۆکى پارتى ئازادى کوردستان کە حزبێکى رۆژهەڵاتی کوردستانە .

خەلیل نادرى ئەندامی سەرکردایەتى پارتى ئازادى کوردستان (پاک )، بە نوچەنێتى راگەیاند: لە سەنگەرکانى پێشەوەى شەڕی دژى رێکخراوى تیرۆرستى داعش، لە سنوورى کەرکوک هەوڵى تیرۆر کردنى حسەین یەزدانپەنا فەرماندەى هێزەکانى ئەو حزبە دراوە خۆى رزگارى بووە بەڵام سێ لە پارێزەرەکانى شەهید بوون.

خەلیل نادرى رایگەیاند: “رەحیم عەبدوڵڵا شائابادى” کە حەوت مانگە پێشمەرگەى ئێمەیە هەوڵی تیرۆرکردنى حسەین یەزدانپەنای داوە بەڵام خۆشبەختانە سەرکەوتوو نەبووە لە هەوڵى شەهید کردنى حسەین یەزدانپەنا و لە هەمانکاتدا پێشمەرگەکان لێ وەدەستهاتوون بەڵام بەداخەوە سێ پێشمەرگە لە پارێزەرانى شەهید بوون و تیرۆریستەکەش هەڵهاتووە، لە دۆڵەکانى سنوورى خەرابەرووت. بەداخەوە تا ئیستا نەگیراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com