سەلیم جەمال : تەلاری دڵم
ئەمشەو تەلـاری دڵم شادە
شـا جوانێکی لێ مـیوانە
قــژ زەردو لێو ئـاڵاوە
گەر نەبینم قەدو باڵای هەرشەو
دڵ غـەمگین و پەرێشـانە
شەوی پێشتر بێ تۆ
تـەلـاری من خەوتوو
کازیوەش ئاگای لێت نەماوە
فـێنکی هەنـاسەکانی تـۆ
وەرزەکانی منی سەوز کردووە
لە وەرزەکانم مەچۆ دەرەوە
دونیایەک خەندەم بۆت جێهێشتووە
دڵ نادەم بە دڵێکـی دیکە
تۆ هاتی یو دەرگام لێی کردەوە
ئەم تەلـارەم بێ تـۆ ئـازیـزم
نەهانی و چۆڵایی بۆم هێشتووە