نوچه‌نێت-سۆمه‌ریه‌نیوز
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كه‌تیبه‌كانی “جوندولئیمام” كه به‌شێكه له پێكهاته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق، ئه‌مریكای به‌وه تاوانباركرد كه له رێگای ناوزڕاندنی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌یه‌وێ یه‌كێتی ریزه‌كانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق تێكبدات.
حوسێن ئه‌سه‌دی گوته‌بێژی كه‌تیبه‌كانی جوندولئیمام له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی سێپته‌مبه‌ر بڵاویكرده‌وه ده‌ڵێت “پیلانگێڕی ئه‌مریكی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تووشی شكتس هاتووه، بۆیه سیاسه‌تی ئه‌مریكی په‌نای بردۆته‌به‌ر له به‌ینبردنی یه‌كێتی ریزه‌كانمان ئه‌ویش له‌ڕێگای هه‌ڵمه‌تی ناوزڕاندنی حه‌شدی شه‌عبی”.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌سه‌دیدا هاتووه “ده‌بێت یه‌كێتی ریزه‌كانمان بپارێزین و به یه‌ك ده‌ست له پرۆژه‌ی ئه‌مریكی بده‌ین له عێراقدا، هه‌روه‌ك ده‌بێ كار بكه‌ین بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی ه‌نجان له مه‌ترسی دۆخی ئێستا به تایبه‌ت له‌دوای ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ناوزڕاندنه‌ی دژی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامده‌درێن”.
شایانی باشه دوێنێ سێشه‌ممه ئه‌مینداری گشتی كه‌تیبه‌كانی “بابلیون” كه یه‌كێكه له پێكهاته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هۆشداریدابوو له ته‌قینه‌وه‌ی دۆخ عێراق‌و هه‌روه‌ك ترسی خۆی ده‌ربڕیبوو له پلانی رزگاركردنی موسڵ و ئه‌وه‌ی به گه‌مه‌یه‌كی سیاسی ناوبردبوو، هه‌روه‌ك ئه‌مریكاشی به‌وه تاوانباركردبوو كه پیاهه‌ڵدان به‌سه‌ر داعشدا ده‌كات.