نوچە.نێت
سایتی أوديتي سينترال-ی یابانی ئاشکرای کرد کە بەنیازە کارێکی سەیر ئەنجام بدات ئەویش بە دامەزراندنی ٧ پیاوبۆ ئەم کارە، کەبتوانن فرمێسکی ئەو ئافرەتانە رابگرن کە بەهۆی فشاری کار کردنەوە لەسەریانە .
سەرچاوەی أوديتي سينترال رایگەیاند ” ژنانی یابان ئەتوانن پەیوندی بکەن بە کۆمپانیاکەمانەوە و دەتوانن بە ئارەزوی خۆیان یەک لەو پیاوانە هەڵبژێرن کە پییان ئەڵێن إيكيميسو ، ئەوان دەتوان بگەنە شوینی کاری ئافرەتەکان بۆ کەم کردنەوەی ئەو دلە راوکێیەی لەسەریانەو هەروەها نەهێشتینی دڵ تەنگیەکەیان “.
ئەو سەرچاوە وتیشی : کاری ئەو پیاوانە إيكيميسو، سرینەوەی فرمێسکی ئافرەتان بە دەستەسریکی نەرم یاخود رۆڵێک ببینێت و بگری لەگەل ئافرەتەکە ، دواتر فرمێسکەکانی بسرێتەوە و دڵنەوایی بکات، نابێت ئافرەتەکە بەجێ بهێڵێت تاوەکو زەردەخەنە لە روخساریدا نەبینێت.
سایتی أوديتي سينترال دەشڵێت” کرێیی پیاوانی إيكيميسو، ٧٩٠٠ یان ە. کە دەکاتە ٦٥ دۆلارە “.
