شوان خورشید : جەژنانە

0

شوان خورشید : جەژنانە.

بۆ ئەم ساڵە
بۆ سالێ نوێت
گەر بمەوێ
دیارییەکت پێشکەش بکەم
هیچ شک نابەم شایانت بێ
ویستم چاومت پێ ببەخشم
تا هەمیشە وەک و سایە
وەک و چەتر
بەری تیشک و
ڕێ لە دژوو
نمەی بارانت بۆ بگرێ
کەلێم ڕوانی وانوستووە
گەردی سەر ڕێ
لەباڵاو بەژنت نیشتووە
بۆیە گیانم
بۆ ساڵی نوێ
ئەوەی هەمە
بتوانێ نازت بکێشێ
تۆزوو گەردی زەمانەت
لەبیر بەرێ
دڵی منە
کە هەمیشە
لەگەڵ لێدانی دڵت دا
ترپەی جوت کاو
وەک یاساوڵ
بۆیەک چرکەش جێت نەهێڵێ
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com