وەرزی لەدایک بوونت کاریگەری لەسەر کەسایەتیت هەیە.

0

بە پێی توێژینەوەیەکی زانایانی بەریتانیا، بەرواری لەدایکبوون کاریگەری زۆری لەسەر کەسایەتی مرۆڤ هەیە.

توێژینەوەکە تاقیکردنەوەیان لەسەر ٥٠٠ کەس ئەنجامدا کە تەمەنیان لە خوار ٤٠ ساڵەوە بوو.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوت ئەو کەسانەی لە وەرزی هاویندا لەدایکبوون ئەگەری زیاتریان بە نەخۆشی خەمۆکی هەیە، هەروەها ئەگەری هەیە کەسایەتیەکی میزاجییان لیدروست ببێت.

هەروەها ئەوانەی لە وەرزی زستاندا لەدایکبوون بە درێژایی ژیانیان ئارام و گەشبینن .

توێژینەوە دەریخست ئەوانەی لە وەرزی پایزدا لەدایک دەبن بە گشتی جۆرە مرۆڤێکی زیرەکن کە توانایان هەیە پلەی باڵای کار لە ژیانیان بەدەستبهێنن.

بە پێچەوانەی لەدایکبوانی وەرزی بەهار هەمان ئاستی زیرەکیان نییە و هەندێکجار ڕووبەڕووی نەخۆشی خەمۆکی دەبنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com