بەهۆی ڕووداوێکەوە دوو سەد حاجی باری تەندروستییان تێك دەچێت

0

نوچەنێت

ماڵپەڕی ڕیازی سعودی هەواڵێك لەسەر تێكچوونی باری تەندروستی سەدان حاجی ماڵی خودا بڵاو دەکاتەوە کە بەهۆی تێكچوونی دەرگای شەمەندەفەرێكەوە بووە.

ماڵپەڕەکە دەنوسێت”به‌هۆی‌ تێكچوونی‌ سیسته‌می‌ ئه‌لیكترۆنی‌ ده‌رگای‌ شه‌مه‌نده‌فه‌رێكه‌وه‌، زیاتر له‌ دوو سه‌د حاجی‌ به‌هۆی‌ پاڵه‌په‌ستۆ و قه‌ره‌باڵغییه‌وه‌ ته‌ندروستیان تێكچووه‌”.

ماڵپەڕەکە ئەوەش دووپاتدەکاتەوە دوای گەشتنی تیمەکانی فریاکەوتن دەرگای شەمەندەفەرکە ڕێكخراوەتەوە و ڕاستەوخۆ چارەسەری پزیشکی بۆ سەرجەم حاجییەکان کراوە،و پێنج لە حاجییەکان بەهۆی خراپ تێكچوونی باری تەندروستییان ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
ئەمساڵ ئەوە دووەم حاڵەتی بەکۆمەڵە بەسەر حاجیانی ماڵی خودا دێت،حاڵەتی یەکەم کەوتنە خوارەوەی ڕافیعەیەك بوو کە بە دەیان کوژراو و برینداری لەنێو حاجیاندا بەجێ هێشت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com