نوچە-نامە نیوز
هاشمی رەفسەنجانی،بەرپرسی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی ئێران و سەرۆکۆماری پێشووتری ئەم وڵاتە لە دیدار لە گەڵ ژمارەیەک لە هێزە سەربازیەکانی ئێران و لە یادی دەستپێکی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق وێڕای ئاماژەدان بە سەرکەوتنەکانی ئێران گوتویەتی: بە رادەیەک لە سەرکەوتن گەیشتین کە سەرۆکۆماری ئەمریکا دانی بەوەدانا کە لە دوای داگیرکردنی عیراق،ئەم وڵاتەیان دوو دەستی رادەستی ئێمە کرد.
رەفسەنجانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێ:دوای بەرەێوەچوونی حوکمی لە سێدارەدانی سەدام،ئەو قازیەی کە سەدامی دادگایی کردبوو هاتە ئێران و ئەو قەڵەمەی کە حوکمی ئێعدامی سەدامی پی واژۆکردبوو،بە دیاری پێدام،لە ئیستاشدا ئەم قەڵەمە وەک نێشانەی سەرکەوتنی خەلکی ئێران،لە مۆزەخانەی سەرۆکۆماریی ئێران دانراوە.