نوچەنێت
ده‌سته‌ى پاراستن و چاککردنى ژینگه داوا له هاونیشتمانیان ده‌کات ،ئه‌وانه‌ى قوربانى ده‌که‌ن له سه‌ربرخانه‌کان ئاژه‌ڵه‌کانیان بکوژنه‌وه تا ژینگه پیس نه‌بیت.
لوقمان شێروانى وته‌بێژى ده‌شته‌ى پاراستن و چاککردنى ژینگه له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانىدا رایگه‌یاند”ئێمه پیرۆزبایی گه‌رم له هاونیشتمانیانى ئازیزى کوردستان ده‌که‌ین هیوادارین جه‌ژنێکى ژینگه‌یی و کامه‌رانى به‌سه‌ر بەرن”.
هەروەها وتی” له‌هه‌مانکاتیش په‌یامى ئێمه بۆ ئه‌وهاوڵاتیانه‌ى قوربانى ده‌که‌ن،تکایه له ماڵه‌کانیان ئاژه‌ڵ سه‌رمه‌بڕن ،چونکه زیانى ژینگه‌یی و ته‌ندروستى هه‌یه و هاوڵاتیان له‌سه‌ر برخانه‌کان ئاژه‌ڵه‌کانیان سه‌برن، هه‌روه‌ها پاشماوه‌ى ئاژه‌ڵه‌کان له شوێنێکى تایبه‌ت دابنریت تا تیمه‌کانى شاره‌وانى ده‌یبه‌ن و له شوینه گشتیه‌کان فرێى نه‌ده‌ن”.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ربرخان له هه‌ر چوار رۆژى جه‌ژن کراون و ده‌کرێت هاوڵاتیان قه‌سابه‌کانیان برن بۆ سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵه‌کانیان.
شێروانى ئه‌وه‌شى خسته‌روو، “ئێمه داوا له مامۆستایانى ئایینى به‌رێز ده‌که‌ین له وتارى هه‌ینى ئامۆژگارى هاونیشتمانیان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رێنماییان بکه‌ن له که‌م به‌کارهینانى ئاو و کاره‌با ،هه‌رچه‌نده کاره‌با زۆر به‌کار بێت ،سوته‌مه‌نى زیاتر ده‌سوتێت و پیسبوونى ژینگه زیاتر ده‌بێت”.
وته‌بێژه‌که‌ى ژینگه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد کە “یه‌کێک له هۆکاره‌کانى پیسبوونى ژینگه زۆرى پاشماوه‌کانه و پێویسته هاوڵاتیان له رۆژى جه‌ژن پاشماویان زۆر نه‌بێت و ئاماده‌کردنى خواردن زۆر نه‌بێت تا پاشماوه‌کان زۆر نه‌بن،جارێکى تر پیرۆزبایی حه‌ژنى قوربان له‌هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین” .