نوچەنێت
لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك،عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان،بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی جەژنە پیرۆزەی بڵاو کردەوە.
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە،پەیامێکی پیرۆزبایی بلاو کردەوە،و لە پەیامەکەیدا هاتووە”به‌و ئومێده‌ی بڕیار به‌ده‌ستانی وڵات، له‌گه‌ڵ ڕۆژانی جه‌ژندا موژده‌ی دڵخۆشكه‌ری كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كانیش به خه‌ڵك وجه‌ماوه‌ری كوردستان بده‌ن”
دەقی پەیامەکەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان:
بسم الله الرحمن الرحیم
جه‌ماوه‌ری كوردستانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست!
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه، پیرۆزبایی له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م و، له خوای به‌خشه‌رو میهره‌بان داواكارم حه‌ج و عومره‌و دوعای خوشك و برا حاجییه‌كانمان و، تاعه‌تی هه‌موو لایه‌كی به باشترین شێوه وه‌رگرتبێ.
سه‌باره‌ت به باردۆخی ئێستای هه‌رێمه‌كه‌شمان ده‌ڵێم:
هیوادارم كه چیدیكه كات به فیڕۆ نه‌ده‌ین و، هه‌رچی زووتره له پێناو ڕازی كردنی خوا‌و، هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵكه‌كه‌ماندا، لایه‌نه سیاسییه‌كان به دابه‌زین بۆ یه‌كدی: له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان پێك بێن و، هه‌موو لایه‌ك دڵنیابین كه: بارودۆخی نێوخۆی هه‌رێم وعێڕاق و ناوچه‌كه، ته‌حه‌ممولی گوریس پچڕكێنه‌ی زیاتر ناكات و، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌توانین بیكه‌ین بۆ پێك هاتن وڕێككه‌وتن، مه‌رج نیه دوایی بۆمان بگونجێت!
به‌و ئومێده‌ی بڕیار به‌ده‌ستانی وڵات، له‌گه‌ڵ ڕۆژانی جه‌ژندا موژده‌ی دڵخۆشكه‌ری كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كانیش به خه‌ڵك وجه‌ماوه‌ری كوردستان بده‌ن، به‌ڵكو دوایی به هه‌وڵ و هیممه‌تی هه‌موو لایه‌ك بتوانین ئه‌و گرفت و كێشانه‌ی ته‌نگیان به كۆمه‌ڵگایه‌كه‌مان هه‌ڵچنیه‌وه، چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به تایبه‌ت: خۆركه‌ی گه‌نده‌ڵیی و قۆرخكاریی و، سه‌ختیی ژیان و گوزه‌ران و، بێكاریی و، سه‌ری خۆهه‌ڵگرتنی گه‌نجان.
دووباره جه‌ژنی هه‌موو لایه‌ك موباره‌ك بێت.
برای دڵسۆزتان عه‌لی باپیر
9ی ذی الحجه 1436 كۆچی
23ی ئه‌یلوولی 2015 زایینی
هه‌ولێر