نوچەنێت
لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك،ئەکتەری ناسراوی شاری هەولێر لە بواری کۆمێدیا(حەمکۆ) بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە، لەڕێگەی گرتەیە ڤیدیۆیەکەوە پەیامێك ئاراستەی پێنج حزبەکە دەکات.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا سەرەڕای ئەوەی جەژنی قورنان لەخەڵکی کوردستان پیرۆز دەکات حەمکۆ داوا دەکات،پێنج حزبەکە سازانی نێوانیان بکەنە دیاری جەژنانە بۆ خەڵکی کوردستان،چونکە وەك حەمکۆ دەڵێت،ئێستا خەڵکی کوردستان لە دڵەڕاوکێیەکی زۆردایە.
لە بەشێكی تری پەیامەکەیدا حەمکۆ دەڵێت” خەڵک وا مەڕ و ماڵات دەکاتە قوربانی،بۆیە هیوادارم ئێوەش سازان بکەنە قوربانی،و لەو جەژنەدا نییەت پاکی و کوردایەتی مرۆڤایەتی و خەباتی ڕاستەقینەی خۆتان پیشان بدەن لە پێناو کوردستانی خۆشەویستدا”.