نوچەنێت
زیرەک کەماڵ، راوێژکارى راگەیاندنى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ئاشکرایکرد، پێشبینى دەکرێت، دوای چەژنى قوربان، راگەیاندنى یەکەم قۆناغى چاکسازییەکانى حکومەتى هەرێم دەستپێبکات.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا زیرەک کەمال، رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ،لە گەڵ ئەوەدایە کە حکومەت چاکسازییەکى بنچینەیی بکات، لە سەر بنەما و دیراسە و تاوتوێی ورد و خەرجیە زیادەکان نەهێڵرێن و پارەسەنگی ئابوورى لە هەرێم راستبکرێتەوەو هەوڵبدرێت کەرتەکانى دیکە کارابکرێن و تاکە سەرچاوەى داهاتى هەرێم، تەنها داهاتى نەوت نەبێت.
وتیشی، پێشبینیدەکرێت دوای جەژنى قوربان، دەست بە راگەیاندنى یەکەم قۆناغى چاکسازییەکانى حکومەتى هەرێم بکرێت، یەکێک لە ئامانجەمانى چاکسازییەکە بەرزکردنەوەو باشکردنى بژێوى فەرمانبەرانە، دەرماڵەى پلە تایبەتەکان گۆڕانکارى بە سەردادێت، لە بەر ئەوەى موچەى پلە تایبەتەکان لە ئاستێکى باشدایە و پێویستیان بە دەرماڵەو هندێک خەرجی زیادە نییە.
ئامانجیش دروستکردنى دادپەروەرییە لە سیستەمى موچە، موچەو دەرماڵەى فەرمانبەران نابڕدرێت، بەڵکو لە چوارچێوەى چاکسازیدا، هەوڵدەدرێت ئاستى بژێوى فەرمانبەران بەرزترو باشتر بکرێت.