پارێزگاری هەولێر:ڕێکاری یاساییمان گرتە بەر

0

نوچەنێت
دوای ئەوەی دوێنێ چەند گەنجێك لەبەردەم پاڕلەمانی کوردستاندا هەوڵیاندا خۆپیشاندانێك ئەنجامبدەن،بەڵام لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێکرا و دەستگیر کران،لەو بارەوە پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت کە دەستگیرکردنەکەیان بە پێی ڕێکاری یاسایی بووە.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر لیژنەی ئەمنی شارەکە پلانی ئەمنی شاری هەولێری بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان ڕاگەیاند، و لەو کۆنگرەیە ڕۆژنامەوانییەدا پارێزگاری هەولێر دەربارەی ئەو گەنجانەی دوێنی دەستگیر کران ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت” ئەو گەنجانە مۆڵەتی خۆپیشاندانیان نەبووە،ئێمە رێكاری یاساییمان لەبەرامبەر ئەو گەنجانەدا ئەنجام داوە ئەوانیش بە فەرمانی دادوەر دەستگیركراون و كۆمەڵێك بابەت لەپشتی دۆسیەی ئەو دەستگیركراوەنەیە كە ئێستا لەبەردۆخەكە پێیمان باش نیە باسی بكەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com