لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تایبەت بە پلانی ئەمنی شاری هەولێر لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا،پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند”هەریەكە لەفەمانگەكانی پۆلیس و ئاسایش و هاتوچۆ و تەندروستی وشارەوانی پلانێكی تۆكمەیان دارشتوە بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان “.
نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر باسی پلانی ئەمنی جەژنی قوربانی شاری هەولێری کرد و ڕایگەیاند”هەریەكە لەفەمانگەكانی پۆلیس و ئاسایش و هاتوچۆ و تەندروستی وشارەوانی پلانێكی تۆكمەیان دارشتوە بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان لە رۆژەكانی جەژندا”.
نەوزاد هادی دەربارەی پلانەکە دەڵێت “پلانەكەش بریتیە لەبەردەوام بونی هێزە ئەمینەكان لەئەركی خۆیان و كۆنترۆلكردنی رێگاكان لەلایەن تیمەكانی هاتوچۆ و بەردەوام بونی تیمەكانی تەندروستی لەئەركی بەردەوامیان لەئەگەری دروست بونی هەر رووداوێك”.
نەوزاد هادی چارەسەرکردنی کێشەی کەمی غاز لە شاری هەولێر،دەخاتە سەر شانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند”چارەسەركردنی كێشەی غاز لە ئەستۆی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانە و پێویستە ئەوان كێشەكە چارەسەربكەن”
هەروەها ڕایگەیاند” قەیرانەكەش سەرجەم هەرێمی گرتۆتەوە و قەیرانەكەش بەهۆی ئەوە دروست بوە كە كارگەی بەرهەم هێنانی غاز لەرێگەی تەندەرەوە فرۆشراوە وپێویستە وەبەرهێن غازی پێویست بدات بەكارگەكانی دابەشكردنی حكومی و ئەهلی لەهەرێم”.
هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ،لیوا هێرش بەرێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند” لە ڕۆژانی جەژنی قورباند 1240 كارمەندیان لە ئەركی فەرمیدادەبن و ئەو شوێنانەی قەرەباڵغی ئوتومبیلی تێدا یە لەگەڵ رێگا سەرەكیەكان كارمەندی تایبەتی بۆ دابین دەكرێت و كامێراكانی چاودێری زیاتر دەكرێن و ئامێری پشكنینی مەیی لە رێگاكانی دەرەوە بۆ ئەو شوفێرانە بەكاردەهێندرێت”.