نوچەنێت مانگی رەمەزان پیرۆز دەکات
بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لەسەرجەم موسڵمانان لە سەراسەری جیهان و کوردستان بەتایبەت دەکەین.
هیوادارین مانگی رەمەزان وەک ئەوەی مانگی خێروبەرەکەتە، خێرو بەرەکەتیش لەگەڵ خۆیدا بۆ کوردستان بهێنێت.
مانگی رەمەزان و بۆنەو جەژنە ئاینیەکان، بەردەوام لەنێو کورددا، کاتی لێبوردەیی و لەیەکتر خۆشبوون بووە، بەهیواین هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە برایەتی و یەکێتی و هاو خەباتی بۆ پرسی کورد، بگێڕێتەوە نێوانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و ئەم مانگە ببێتە هەنگاوی دەستپێکردنی ململانێی شارستانی و دیموکراسی نێوانیان و دوورکەوتنەوەیان لەو کێشەو ململانێ ناردروستانەی، کەهەم لە خزمەتی پرسی کورددا نەبووە، هەم دڵەڕاوکێی لەنێوان میللەتەماندووەکەیان لە دڵەڕاوکێ خولقاندبوو.
جارێکی تر مانگی پڕ خێرو بەرەکەتی رەمەزان پیرۆز دەکەین.
ماڵپەڕی نوچەنێت
