یەکێتی ئەوروپا لەبارەی پەنابەرانەوە بڕیاریدا

0

نوچەنێت

کۆمەڵێك لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا،دژی دابەشکردنی کۆچبەران دەنگی ناڕەزایی خۆیان بەرز کردەوە،بەڵام ناڕەزایەتییەکەیان هیچی لە سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا نەگۆڕی.

یەکێتی ئەوروپا بەزۆرینەی دەنگ پڕۆژەی دابەشکردنی ١٢٠ هەزار پەنابەری بەسەر وڵاتانی ئەوروپا پەسەند کرد.

لەپڕۆژەکەدا باس لەوە کراوە هەر وڵاتێکی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا ئامادەیی تێدا نەبێت پەنابەران وەربگرێت،ئەوا یەکێتی ئەوروپا بەزۆرە ملێ پەنابەری بۆ دەنێرێت.

هەریەکە لە وڵاتانی چیک، هەنگاریا، رۆمانیا و سلۆڤاکیا دژی پرۆژەکە بوون و ، فینلەنداش تەنها وڵات بوو کەبە بێ لایەن دەنگی دا.

پۆڵۆنیا دژی بڕیارەکە نییە بەڵام داوای کردووە لە یەکێتی ئەوروپا بە زۆرەملێ پەنابەر بەسەر هیچ وڵاتێکدا نەسەپێنێت،چونکە ئەگەری هەیە وڵاتان گرنگی بە پەنابەران نەدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com