نوچەنێت
لەسەر زاری پاڕلەمانتارێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە،ناوەندی هەواڵی سۆمەرییە نیوز هەواڵی ئەوە بڵاو دەکاتەوە کە حەیدەر عەبادی بەڵێنی داوە لە دوای جەژن حەویجە کۆنتڕۆڵ بکاتەوە.
خالد ئه‌لمه‌فره‌جى، په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌بى که‌رکوك له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاندووه: عه‌بادى به‌ڵێنى پێداوین دواى جه‌ژنى قوربان کۆبوونه‌وه‌یه‌کى فراوان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و که‌سایه‌تیه‌کانى عه‌ره‌بى که‌رکوک ئه‌نجامبدات، بۆئه‌وه‌ى هێزیکى عه‌ره‌بى لە که‌رکوك پێکبهێنرێت بۆکۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ى قه‌زاى حه‌ویجه”.
ئەو هێزە عەرەبییەی کە لە عەرەبەکانی شاری کەرکووك پێك دەهێنرێت، بە پێی لێدوانی خالید ئەلمەفرەجی تا ئێستا دیار نییە سەر بە حەشدی شەعبی دەبن یاخوود سوپای عێراقی.