گەنجە دەسگیر کراوەکانی دوێنى ئازاد کران

0

نوچەنێت.

دواى ئەوەى دوێنێ ئێوارەى سێ شەممە 22-9-2015 کۆمەڵێک گەنج بەنیازى ئەوەبوون خۆپیشاندان بکەن لەبەردەم پەرلەمانى کوردستان، بەمەبەستى ناڕەزایى دەربڕین ،لەبەرامبەر نەسازانى پێنج لایەنەکە، دواى هەشت کۆبونەوە.

چەند کەسێك لە ڕێکخەرانی ئەو خۆپیشاندانە لە لایەن بنکەی پۆلیسی ئازادییەوە بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر دەستگیر کران.

ئەو گەنجانە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی ،هەوڵیاندا خۆپیشاندانێک ڕێک بخەن لەبەردەم پەرلەمانى کوردستاندا، بەڵام هێزە ئەمنیەکان ڕێگەیان نەدان و بڵاوەیان پێکردن،پاشان سێ لەم گەنجانە دەستگیر کران، بۆماوەى هەشت کاتژمێر لە بنکەى پۆلیسى ئازادى مانەوە، پاشان لەسەر داوای چەند پەرلەمانتارێک ئازادکران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com