نوچەنێت
جۆن ئالن نوێنەرایەتی سەرۆکی ئەمەریکا دەکات لە هاوپەیمانییەتی دژ بە داعش، بۆهۆی کێشەی جیاوازی لەگەڵ پێنتاگۆن،بڕیاری داوە لە کۆتایی ئەمساڵدا دەست لەکار بکێشێتەوە.
جۆن ئالن ڕەخنەی توندی لەسەر سیاسەتی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا هەیە لەسەر سوریا،بۆیە بڕیاریداوە دەست لەکار بکێشێتەوە.
جۆن ئالن بە هاوکارێکی سەرەکی ئەمەریکی دادەنرێت بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان،چونکە لەسەرەتای هاتنە سەرهێڵی ئەمەریکا لە دژی داعش هەر زوو داوایکرد ئەمەریکا هاوکاری سەربازی پێشکەشی پێشمەرگە بکات.