نوچەنێت
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هاوڵاتییەك دەستگیر دەکەن بە تۆمەتی بەکارهێنانی وشەی نەشیاو بەرامبەر بە سەرۆك کۆماری تورکیا.
دوێنێ سێ شەممە،کەناڵی سی ئێن ئێنی تورکی هەواڵی ئەوەی بڵاو کردەوە کە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا موستەفای تەمەن ٣٧ ساڵان دەستگیر دەکەن ،دەستگیرکردنەکەش تەنها لەبەر ئەوە بووە کە موستەفا قسەی بە ئەردۆغان وتووە.
موستەفا هاوڵاتییەکی شاری سامسۆنگی تورکیایە و پیشەی چاککردنەوەی پاسکیل دەکات،لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی کێشە نێوخۆییەکانی تورکیا، وشەی نەشیاوی بەرامبەر بە ئەردۆغان بەکارهێناوە ،بۆیە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە موستەفا دەستگیری دەکەن.
ماوەیەکە لە تورکیا لەسەر قسەکردن و دەربڕینی ڕای تایبەت خەڵکێکی زۆر لە تورکیا دەستگیر دەکرێت و لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا گەنجێکی تر بەتۆمەتی قسە کردن بەرامبەر بە ئەردۆغان دەستگیرکرا.