بەڕێوەبەرایەتییەك،ئامارێکی مەترسیدار بڵاو دەکاتەوە

0

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی خێزانی ئامارێکی بڵاو کردەوە و تێیدا بەردەوامبوونی توندوتیژییە خێزانییەکان دووپاتدەکاتەوە.

بە ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی،ئامارێك بۆ ڕای گشتی دەخاتە ڕوو، و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات لە یەك مانگی ڕابردوودا 14 حاڵەتی توندوتیژیی سێكسی تۆمار كراوە و 860 سكاڵایش تۆمار كراون.

هەر لەو ئامارە ڕاگەیەندراوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەدا هاتووە” لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا، لە هەولێر دوو حاڵەتی كوشتن و یەك خۆكوشتن، چوار سووتان و 5 خۆسووتان و 343 سكاڵا تۆمار كراون و یەك حاڵەتێكی توندوتیژیی سێكسی تۆمار كراوە”.

توندو تیژی خێزانی یەکێکە لە کێشە کۆمەڵایەتییەکانی خێزانی کوردی ساڵانە بەسەدان حاڵەت لە هەرێمی کوردستاندا تۆمار دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com