دوا قسەی فەرمی حکومەت لەبارەی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانەوە

0

نوچەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەڕمی دوا قسەی خۆی لەسەر دابەش کردنی موچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و موچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

وتەبێژی فەڕمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە دابەش کردنی موچەی فەرمانبەران کێشەکانی تێپەڕاندووە و ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونی پشووەکانی جەژنی قوربان دابەش کردنی موچە بەردەوامی دەبێت.

سەفین دزەیی وتەبێژی فەڕمی حکومەتی هەرێمی کوردستان،باس لە سەردانەکەی ئاشتی هەورامی دەکات بۆ وڵاتی بەریتانیا کە هەندێك ناوەندی ڕاگەیاندن ئەوەیان ڕاگەیاندبوو کە وەزیری سامانە سرووشتییەکان بۆ هێنانەوەی پارەی نەوتی فرۆشراو چووەتە ئەو وڵاتە.

لای خۆیەوە سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانە ڕەدد دەکاتەوە و دەڵێت”چوونی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ وڵاتی بەریتانیا پەیوەندی بە مەسەلەی هێنانەوەی پارەی نەوتەوە نییە، بەڵکو بۆ ئەوە چووە ئەو نەوتەی بە کۆمپانیاکان دەدرێ هەنگاو بە هەنگاو لەبەرامبەر ئەو بڕە نەوتەدا پارەکەش بنێرن”

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕی نزیکەی 250 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە پارەی نەوتی فرۆشراو خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم.

بەشێك لەو پارەیە کراوە بە دیناری عێراقی و موچەی مانگی حەوتی وەزارەتی پێشمەرگەی پێ دابین کراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕێکی تر پارە دەخرێتە سەر حسبای وەزارەتی دارایی و ئابووری حکموەتی هەرێمی کوردستان و موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی پێ دابین دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com