وەزارەتی پەروەردە خوێندنی ڕاگرت

0

نوچەنێت

وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدڕاڵ بڕیاری دا بە ڕاگرتنی دەوامی خوێندنی قوتابخانە بنەڕەتییەکان هەتا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو.

لەو بارەیەوە وەزارەتی پەروەردەی عێراقی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و هۆکاری سەرەکی ڕاگرتنی دەوامی خوێندنگا بنەڕەتییەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە وەزارەت دەیەوێت ڕێگری بکات لە بڵاو بوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی عێراقدا هاتووە” وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا بە دواخستنی دەوام فەرمی بۆ ئەم ساڵی خوێندن لە قۆناغی بنەڕەتی بۆ رۆژی 18ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٥”.

هەروەها هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە” پاشخستنەكە بۆ وەرگرتنی ئامادەكاری پێویستە بۆ پاراستنی منداڵەكانمان لە نەخۆشی كولێرا، و پێدانی دەرفەتی گونجاوە بە وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەوەی ئامادەكاریەكانیان تەواو بكەن لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندندا”.

پێشتر وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدڕاڵ بڵاوی كردەوە 22ی ئەیلول یەكەم رۆژی دەست پێكردنی ساڵی خوێندنی 2015-2016 دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com