نوجە.نێت
بەپێ ی سەرچاوەی RadarOnline ی ئەلکترۆنی کە نزیک لە هەردوو ئەستێرەی ناودار ئەنجلینا جولی – براد بیت رایگەیاند” ئەنجلینا جولی پێشنیاری بەخیوکردنی ٣ مناڵی سوری دەکات بەڵام براد بیت-ی هاوسەری رەتی دەکاتەوە”.
ئەو سەرچاوەیە وتی: لە کاتی سەردانی ئەنجلینا جولی وەک نوێنەری کاری چاکە خوازی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتەوەکان بۆ کارو باری پەنابەران لە سوریا چاوی بە دوو برا دەکەوێت کە بێ دایک و باوکن .
وتیشی: یەک لە منالەکان کەمێک زمانی ئینگلیزی دەزانی بەسەرهاتی خۆی بۆ ئەنجلینا جولی گێرایەوە کە باوکی سەربازە لە سوپای سوریە ، بەڵام دایکی بە بۆردومانی تەیارە گیانی لە دەست داوە.
جولی دوای گەرانەوەی لە سەردانەکەی هەوڵی رازی کردنی براد بیت دەدات بۆ بەخێوکردنی ئەو منالە بێ سەرپەرشانە، بەلام برادبیت-ی هاوسەری فکرەکەی بەدڵ نەبوو رەتی کردەوە.
سەرچاوەکە دەڵێت” برادبیت پێی وایە پەروەردەکردنی ٩ مناڵ کارێکی قورسەو گونجاوو نیە وە ئەم ٣ منالەبی دایک و باوکانە کاردەکەنە سەر ٦ منالەکەی تر”.
لەکۆتاییدا سەرچاوەکە وتی” ئەنجلینا جولی گەشتە ئەو قەناعەتەی کە یەک مناڵ لەوانە هەڵگرێتەوە و پەروەردەی بکات لەگەڵ مناڵەکانی خۆی وتی هەرچەند پەروەدەکردنی منال ئاسان نیە ،بەڵام بەلای کەمەوە ٥ مانگی دەوێت بۆ ئەوەی ئەم مناڵە بگاتە نەتەوە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.
شایەنی باسە هەردوو هونەرمەند پێشتر ٣ مناڵیان لەگەل مناڵەکانی خۆی پەروەردە کردوە کە هەریەک خەڵکی وڵاتی کەمبودیا، ئەسیوبیا، ڤێتنام ن.