نوچەنێت
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پاڕلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵدا لە 700 هەزار بەرمیلەوە هەناردەی نەوتی خۆی دەگەیەنێتە 900 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
دڵشاد شەعبان جێگری سەرۆکی لێژنەی نەوت و غاز لە پاڕلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاندووە،حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە هەناردەی نەوتی خۆی لەگەڵ کۆتایی هاتنی ساڵی 2015 دەگەیەنێتە 900 هەزار بەرنیل نەوت لە ڕۆژێكدا
بەم ڕێژە زۆرەی هەناردەی نەوتی کوردستان کێشەی دارایی لە هەرێمی کوردستان بەرەو کۆتایی دەچێت و جارێکی تر کوردستان دەگەڕێتەوە سەر سکەی چارەسەر کردنی کێشەکانی.