نوچەنێت
فاتیمە مەکی موسەوی تەمەن 19ساڵ لە هەڵبژاردنەکانی دووشەممەی ڕابردوو لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج کورسییەکی ئەنجوومەنی شارەوانی بەدەستهێنا.
دوای ئەوەی فاتیمە لەلایەن پارتی کرێکارانی نەروێژ کاندید کراو ڕێژەی پێویستی دەنگدەرانی بەدەست هێنا، بووە بچووکتر
ین ئەندامی ئەنجوومەنی خۆجێیی ئۆسلۆی نەرویژ.
هاوکات ناوبراو جیا لە زمانی عەرەبی هەرسێ زمانی نەرویژی و ئینگلیزی و فەرەنسی دەزانێت و قوتابی قۆناغی یەکەمی کۆلێژی زانستە سیاسییەکانەو چالاکوانێکی بواری دژە ڕەگەزپەرستی و توندڕۆییە.
