مەسروور بارزانی ڕاوەستانی هاوکارییە نیودەوڵەتییەکان بە جێگەی پرسیار ناودەبات

0

نوچەنێت

مەسروور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایدەگەیەنێت”داعش چەکی کیمیاوییان لە دژی پێشمەرگە لە چوار شوێنی جیاواز بەکارهێنا”.

هەر لەو تویتەدا بارزانی دەڵێت”تیرۆرستانی داعش چەکی کیمیاوییان لە دژی پێشمەرگە لە چوار شوێنی جیاواز بەکارهێنا، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنها هەزار ماسکی دژە چەکی کیمیاوی بۆ پێشمەرگە نێردراون”.

بارزانی باسی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دەڵێت” دوایین هاوکاری بۆ کوردستان لەلایەن هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی داعش، نزیکەی چوار مانگ پێش ئێستا گەیشت، وەستانی هاوکارییەکان بۆ پێشمەرگە جێگای پرسیارە”
هەر لە درێژەی نوسینەکەیدا بارزانی دەڵێت” هێزی پێشمەرگە تاوەكو ئێستا زیاتر لە هەزار و 300 شەهیدی هەیە و، زۆربەشیان بەهۆی مین و بۆمبی چێندراوەوە شەهیدبوون، بۆیە پێویستە لەمڕووەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاوکارییمان بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com