نوچەنێت
دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا، هیچ هێز و لایەنێکی سیاسی لە تورکیا نەیتوانی زۆرینەی پاڕلەمانی بەدەست بهێنێت و بەتەنها بتوانێت حکومەت ڕابگەیەنێت،بۆیە پەنا برایەوە بەر هەڵبژاردنی پێشوەختە.
لەگەڵ بڕیاردانی هەڵبژاردنی پێشوەختەدا سەرۆك کۆماری تورکیا حکومەتی هەڵبژاردنی راگەیاند و هەر لایەنێکی براوەی هەڵبژاردنەکانی رابردوو چەند وەزیرێکیان بەرکەوت.
پارتی دیمۆکراتی گەلان(هادەپە) لەو حکومەتەدا وەزیری خۆی هەیە و ئەمڕۆ دوو وەزیری سەر بەو پارتە دەست لەکار کێشانەوەیان ڕاگەیاند و بڕیاریشە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز بکەن.
وەزیرەکانیش هەریەکە لە عەلی حەیدەر كۆنجا و موسلیم دۆغان”ـک،ئەمڕۆ لە حكومەتی هەڵبژاردنی توركیا دەستیان لەكاركێشایەوە.