ساڵح موسلیم:چووین وەك برا لەگەڵ جەنابی بەڕێز مەسعود بارزانی دانیشتین

0

نوچەنێت

ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی هەڵبژێردراوەی پارتی یەکێتی دیمۆکرات داوا دەکات مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ،سەردانی قامیشلۆ بکات.

دوای هەڵبژاردنەوەی وەك هاوسەرۆکی پەیەدە ، دەربارەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ساڵح موسلیم رایگەیاند”ئێمە چووین وەک برا لەگەڵ جەنابی بەڕێز مەسعود بارزانی دانیشتین، هەمووکاتێکیش دەتوانین لەگەڵیدا دابنیشین و گفتوگۆ بکەین”

هەر لە قسەکانیدا موسلیم وتی” گفتوگۆکانی ڕابردوومان لەسەر ئەوەبوو کە چۆن بتوانین بەر بەداعش بگرین و سەنگەرەکانمان لەبەرامبەریان بە‌هێزتر بکەین، بۆئەوە ئەمەریکیش لە نێوانماندا هەبوو، هەمووکات دەتواین لەگەڵ یەکدا کۆببینەوە پێدەچی سبەینێ و دووسبەی یان لە زوترین کاتدا کۆببینەوە”

لەبەشێكی تری قسەکانیدا ساڵح موسلیم دەڵێت”بەڵکو بەڕێز مەسعود بارزانی بێتە قامیشلۆ، ئێمە بۆ کۆنگرەکەشمان داوامان لێکرد بفەرمون بێت، بەڵام خۆی نەهات کاک کەمال کەرکوکی نارد.

دەربارەی پەیوەندی پارتەکەی لەگەڵ لایەنەکانی تر لە پارچەکانی تری کوردستان موسلیم دەڵێت”بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کێ دەستی هاوکاری و پەیوەندی بۆ ئێمە درێژ دەکات سەرچاومان قەدری دەگرین”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com